Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:51

تەرمێك لەناو ئاو دۆزراوەتەوە و نازانرێ كێیە

کوردستان TV
100%

لەنێو ئاوی رووباری زێی گەورەی لە سنووری شارۆچكەی خەبات، تەرمی كەسێك بە خنكاوی دۆزراوەتەوە و تا ئێستا ناناسرێت و نازانرێ كێیە.

تەرمەكە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە گوندی مەلا عومەر لە سنووری شارۆچكەی خەبات لەنێو ئاوی رووباری زێی گەورە دۆزراوەتەوە.

رائید ئامانج شێخانی لە بەرگریی شارستانی خەبات بە (كوردستان تیڤی) راگەیاند: سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن هاووڵاتییانەوە ئاگاداركراینەوە بە دۆزینەوەی تەرمێك لەنێو ئاوی رووباری زێی گەورە و دەستبەجێ تیمەكانیان گەیشتنە شوێنەكە.

راشیگەیاند: ئەو كەسەی خنكاوە تەمەنی لەنێوان 20 بۆ 25 ساڵ دەبێت، بەڵام ناسنامەكەی دیار نییە و نازانرێ كێیە.

ئاماژەی بەوەش دا كە بەپێی رووخساری خنكاوەكە بێت، لەمێژە خنكاوە و ئاسەواری زۆر مانەوەی لەنێو ئاوی رووبار پێوە دیارە.

جەختیشی كردەوە كە تەرمەكە ئێستا گواستراوەتەوە بۆ پزیشكی دادی لە شاری هەولێر.

خەبات / سالار نامیق

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.