پۆلیسی هەولێر ئەم دوو تۆمەتبارەی دەستگیركردووە و دەڵێت رێگرییان لە خەڵك كردووە و سەرانەیان لێ وەرگرتوون، هەروەها چەند تاوانێكی دیكەشیان ئەنجامداوە.
پۆلیسی هەولێر لەبارەی دەستگیركردنی دوو كەسەكە دەڵێت "هێزەکانمان دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (ٲ. ب. ٲ) و (ن. ق. م) دەستگیر کرد".
دەشڵێت "تۆمەتبارەكان لە ماوەی رابردوودا هەڵسابوون بە ڕێگریکردن و دزینی ماتۆڕسکیل و وەرگرتنی سەرانەلە خەلک".
هەروەها دەڵێت "هەردوو تۆمەتبارەكە پێشینەی تاوانیان هەیە و لە لێكۆڵینەوەكانیش دانیان بە تاوانەکانیان داناوە.
پۆلیسی هەولێر جەختیشی كردەوە كە ئێستا هەردوو تۆمەتبارەكە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (442) لە یاسای سزادان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕادەستی دادگا کراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.