پارێزگاری هەولێر بڕیاری دا، هەر گەڕەكێك لە شاری هەولێر گرفتی ئاوی هەبێت، لە رێگەی تەنكەرەوە ئاویان بۆ دابین دەكرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبەت له‌باره‌ی كێشه‌ی ئاوی ماڵان له شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: بە دەستخۆشییەوە، لەلایەن تیمەکانەوە کێشەی ئاوی زۆربەی گەڕەکەکانی شاری هەولێر و دەورووبەری چارەسەرکراون و پرۆسەکەش بەردەوام دەبێ.
ڕاشیگەیاند: تاوەکو ئەو شوێنانەش گرفتە هونەرییەکانی تێدا چارەسەر دەکرێت، لە ڕێگەی تانکەرەوە ئاوی خاوێنیان بۆ دابین دەکرێت.
بابه‌تی لێدانی بیر بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه بیره‌كانیان به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی وشكه‌ساڵی و گۆڕانه‌كانی كه‌شوهه‌وا وشكبوونه، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو، داوا كرا هه‌رچی زووه بیری نوێ له‌و شوێنانه لێ بدرێت و ئاو بۆ هاووڵاتییان دابین بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.