Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:40

تەرمی دارین گەیلان دوای 16 رۆژ لە خنكانی دۆزرایەوە

کوردستان TV
100%

دوای 16 ڕۆژ لە خنکانی، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە تەرمی دارین گەیلان ئەو منداڵە دوو ساڵەی كە لە هاوینەهەواری بێخاڵ خنکابوو، دۆزرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی سۆران لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ دوای 16 ڕۆژی بەردەوام لە گەڕان لەنێو ڕووبارەکانی ناوچەکە، توانرا تەرمی دارین گەیلان محەمەد ئەو منداڵە دوو ساڵانە بدۆزینەوە کە لە ڕۆژی 7 ئەم مانگەوە لە هاوینەهەواری بێخاڵ خنکابوو.

ئێستاش بۆ بەجێگەیاندنی ڕێکاری پزیشکی، تەرمی منداڵکە ڕەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە بۆ توێکاری پزیشکی.

دوای تەواوبوونی ڕێکارەکان، تەرمەکە دەدرێتەوە خانەوادەکەی کە دانیشتووی شاری هەولێرن.

جێی ئاماژەیە لە سەرەتای ئەمساڵ تاوەکو ئێستا 11 کەس لە ڕووبارەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران خنکاون، تاوەکو ئێستاش تەرمی یەکێک لە خنکاوەكان نەدۆزراوەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.