Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:49

هاتوچۆی هەولێر: دوو ئۆتۆمبێلە گۆڵفەكە دەستیان بەسەردا گیرا

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە دەستبەسەرداگرتنی دوو ئۆتۆمبێلی لە جۆری گۆڵف سپۆرتی راگەیاند كە هەڵسابوون بە ئەنجامدانی سەرپێچی و بێزاركردنی شوفێرانی دیكە.

چیرۆكەكە بەمجۆرە بووە، دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری گۆلف سپۆرت هەڵسابوون بە ئەنجامدانی پێشبرکێ لە ناو تونێلی پیرمام، هەروەها بڵاوکردنەوەی دووکەڵی بە ئەنقەست لە ڕێگەی تێکردنی سووتەمەنی لەناو گزۆزی ئۆتۆمبێلەکانیان بە مەبەستی دروستکردنی دووکەڵ بۆ نمایشکردن.

بەهۆی ئەم ئەكارە نایاساییەوە دووکەڵێکی زۆریان لەناو تونێڵەکە بڵاو کردبووەوە کە بە هۆیەوە ماوەی چەند خولەکێک ئاستی بینین لەنێو تونێلەكە کەم ببووەوە بۆ ئەو شوفێرانەی لەدوایانەوە دەڕۆیشتن.

سەرئەنجام هەردوو ئۆتۆمبێلەكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر دەستیان بەسەردا گیرا و سزا دران .

هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری شوفێرانیشی كردەوە خۆیان بە دوور بگرن لە ئەنجامدانی ئەمجۆرە سەرپێچییانە، چونکە سزای توندی لە دواوەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.