Erbil 22°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 15:36

پارێزگاری هه‌ولێر: پێویسته‌ یانه‌ی هه‌ولێر‌ شكۆی جارانی نوێ بكاته‌وه‌ و دڵی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی رازی بكات

کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 23_7_2024 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، له‌ دیوانی پارێزگا پێشوازی له‌  موئه‌یه‌د مه‌غدید سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێرو ده‌سته‌ی كارگێڕیی یانه‌كه‌ كرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كێشه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ تۆپی پێی گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كراو جه‌خت له‌سه‌ر ئالیه‌تی چاره‌سه‌رییه‌كان كرایه‌وه‌ . 
پارێزگاری هه‌ولێر، دووپاتیكرده‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ یانه‌ی هه‌ولێر بگه‌رێته‌وه‌ شكۆی جارانی خۆی وئه‌زموونی سه‌ركه‌وتنه‌كانی نوێ بكاته‌وه‌ و دڵی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له‌ خۆی رازی بكات‌. بۆ ئه‌مه‌ش پاڵپشتی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای هه‌ولێری بۆ ده‌سته‌ی كارگێڕیی یانه‌ی هه‌ولێر پشتراستكرده‌وه‌. به‌ جۆرێك له‌ هه‌موو هه‌نگاونان و پاڵه‌وانیه‌تییه‌كدا هانده‌ریان ده‌بن و داكۆكی مادی و لۆجستیان ده‌كه‌ن، تاوه‌كو ئه‌وانیش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ كاری جیدیتر و هه‌نگاوی عه‌مه‌لیتر بهاوێژن له‌پێناو سه‌رخستنی یانه‌ی هه‌ولێر له‌ وه‌رزی داهاتوو پاڵه‌وانییه‌تی و خوله‌كانی تۆپی پیێ عێراق، به‌ جۆرێك یانه‌ی هه‌ولێر ببێته‌ ڕكابه‌رێكی سه‌ره‌كی بۆ یانه‌كانی دیكه‌و چێژو جۆش خرۆش ببه‌خشێته‌وه‌ جه‌ماوه‌ری یاریگاكان .

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.