Erbil 29°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 04:04

ئۆڵۆمپیادی پاریس.. فه‌ڕه‌نسا به‌ ته‌واوی ئاماده‌كاری كردووه‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی یارییه‌كان

کوردستان TV
100%

گرتە ڤیدیۆییە کۆن و نوێیەکانی پاریس ئەو گۆڕانکارییانه‌ نیشان دەدەن کە لە پایتەختی فەرەنسا پێش دەستپێکردنی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی 2024 ڕوویداوە، ئەمەش وایکردووە ببێتە هێمایەکی گەورەی وەرزشی.
ڕەنگەکانی ئۆڵۆمپیاد زاڵ بوون بەسەر دیارترین شوێنەکانی پاریسدا، لەوانە پردی ئەلێکساندەری سێیەم، نەخۆشخانەی سەربازی ئینڤالیدز، پلەیس دی لا کۆنکۆرد، باخچەی شام دی مەریخ و تاوەری ئیڤڵ و چه‌ندین شوێنی دیكه‌ی شاره‌كه‌.
هەروەها یاریگا گەورەکان لە هەردوو دیوی ڕووباری سێن دانراون، بۆ ئەوەی بینەران چێژ لە مەراسیمی کردنەوەی مەراسیمەکە وەربگرن، کە لە 26ی ئەم مانگەدا لە ترۆکادرۆ مه‌راسیمه‌كه‌ بەڕێوەدەچێت.
هەروەها بڵاوەپێکردنی قورسی ئەمنی و سەربازی لە شەقامەکانی شارەکە و لە هەردوو دیوی ڕووبارەکەدا دەردەکەوێت،  هەزاران وەرزشوان بە بەلەم دەپەڕنەوە بۆ ئەوەی لە کاتی خۆرئاوابووندا بگەنە تاوەری ئیڤڵ و كاتێكی خۆش له‌گه‌ل جوانیه‌كانی ئۆلۆمپیاد به‌سه‌ر به‌ر‌نز
دەسەڵاتدارانی فەرەنسا ڕایانگەیاندووە، 45 هەزار ئەفسەری پۆلیس بەکاردەهێنرێن، ئەمە جگە لەوەی 10 هەزار پۆلیس لە یەکەی دژە تیرۆر ناسراو بە سه‌نتینێل و به‌هه‌زاران كه‌سایه‌تی ناسراوو وه‌رزشوانان سه‌رپه‌رشتی یاریه‌كانی ئۆلۆمپیادی پاریس ده‌كه‌ن.
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.