Erbil 21°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 14:14

لە كابینەی نۆیەمدا تەنیا لە نەمامگەكانی شارەوانیی هەولێر نزیكەی 800 هەزار دار و گوڵ بەرهەمهێنراون

کوردستان TV
100%


وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بایەخدانی زیاتر بە بەرهەمهێنانی خۆماڵی و كەمكردنەوەی خەرجییەكانی زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی، گرنگیی زۆری بە نەمامگەكانی شارەوانی دا و بەهۆیەوە ئاستی بەرهەمێنانی دار و گوڵ لە نەمامگەكانی شارەوانیدا بەرزبووەتەوە.
لە ماوەی كابینەی نۆیەمدا، تەنیا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر زیاتر لە 423,400 گوڵ و 361,048 دار بەرهەمهێنراون و لە شوێنە جیاوازەكانی شاری هەولێردا چاندراون و بەهۆیەوە ڕێژەی سەوزایی لە شارەكەدا نزیكبووەتەوە لە 20% و هەوڵەكانی بەرزكردنەوەی ئەو ڕێژەیەش لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانی و ئەندازەی پاركەكانی هەولێر بەردەوامە.
بەگوێرەی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكانی هەولێر سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە ماوەی پێنج ساڵی كابینەی نۆیەمدا (2019  تاكو 1/6/2024) زیاتر لە (784،448) دار و گوڵ لە نەمامگەكانی شارەوانیی هەولێر كە لەلایەن شارەوانییەوە سەرپەرشتیی دەكرێن، بەرهەمهێنراون و دواتر لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكان و سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر چاندراون.
ژمارەی بەرهەمهێنان و چاندنی دار بەگوێرەی ساڵەكان:
ساڵی 2019
چاندنی دار: (60,000) شەست هەزار دار و دەوەن .
چاندنی گوڵ: (80,000) هەشتا هەزار گولی جۆراوجۆر. 
ساڵی 2020
چاندنی دار: (93,200) نەوەت و سێ هەزار و دوو سەد دار و دەوەن .
چاندنی گوڵ: (75,100) حەفتا و پێنچ هەزار و سەد گولێ جۆراوجۆر .
ڕووبەری چاندنی دار(316,625)م2 گۆڕەپانی نوێ و دارستان و دوورگە و سیاج.
ساڵی 2021
چاندنی دار: (70,000) حەفتا هەزار دار و دەوەن .
چاندنی گوڵ: (80,000) هەشتا هەزار گوڵی جۆراوجۆر .
ڕووبەری چاندنی دار: (90,930)م2 گۆڕەپانی نوێ و دارستان و دوورگە و سیاج .
سەوزایی شەقامی 120 مەتری هەولێر.
ساڵی 2022
چاندنی دار: (90,100) نەوەد هەزار و سەد دار و دەوەن .
چاندنی گوڵ: (34,300) سی و چوار هەزار و سێ سەد گوڵ.
‌ساڵی 2023، واتە لە ڕۆژی 1/1/2023 تاکو 1/ 9/ 2023
چاندنی دار: (78,100 ) حەفتا و هەشت هەزار و سەد دار.
چاندنی گوڵ: (35,648) سی و پێنچ هەزار و شەش سەد و چل و هەشت گوڵ .
کۆی گشتیی چاندنی گوڵ لەو ماوەیەدا (423،400).
كۆی گشتیی چاندنی دار لەو ماوەیەدا (361،048).

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.