Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:39

ئێران له‌ كه‌نداو بە بیانووی بوونی "سووتەمەنی قاچاغ" دەستی به‌سه‌ر کەشتییەکی بارهه‌ڵگردا گرت

کوردستان TV
100%


سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، دەستییان بە سەر کەشتییەک داگرتووە کە سووتەمەنی قاچاغ'ی هەڵگرتبوو و هەڵگری ئالای تۆگۆ بووە.

فەرماندەیی ناوچەی دووهەمی هێزی دەریایی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیاندراوێکدا، دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی ڕاگەیاندووە کە 1.5 ملیۆن لیتر سووتەمەنی قاچاغی بار کردووە و ئاڵای وڵاتی ئەفریقی تۆگۆ هەڵکردووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەختیش لەوە کراوەتەوە کە کەشتییەکە بە بڕیاری دادوەریی لە ئاوەکانی پارێزگای بووشەهر (کەنداو لە باشووری ئێران) دەستی بەسەردا گیراوە و 12 سەرنشینی کەشتییەکەش کە خەڵکی هیندستان و سریلانکا بوون، دەستبەسەر کراون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.