لە پارێزگای موسڵ حهوت تیرۆریستی داعش دەستگیرکران. دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی، دەستگیرکردنی حەوت تیرۆریستی ڕاگەیاند کە سزای توندی دادوەرییان بەسەردا سەپێندرابوو، بەهۆی ئەنجامدانی چەندین هێرشی تیرۆریستی پێشتر لە پارێزگاكه.
ئاژانسەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشكرایكرد، لە ئەنجامی ههوڵی مەفرەزەکانی دەزگای هەواڵگری كه بەرپرسن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە پارێزگای نەینەوا و بە مەبەستی دامەزراندنی ئاسایش لە پارێزگاكه و بنبڕكردنی تیرۆر، تونرا ئهو تیرۆریستانه دهستگیربكرێن و ڕهوانهی دادگا بكرێن بۆ ئهوهی به سزای خۆیان بگهن.
ئاماژه بهوهشكراوه ئهو تیرۆریستانهی داعش هێرشیان بۆ سهر زۆرینهی پارێزگاكه ئهنجام داوه به دڕهندهترین شێوه لهوانهش، هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر شارۆچكهی بەعشیقە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.