دانوستانه‌كانی عێراق و ئه‌مه‌ریكا به مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه و به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی، ئه‌م هه‌فته‌یه به‌غدا داوا له واشنتۆن ده‌كات له مانگی ئه‌یلووله‌وه ده‌ست به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی له عێراق بكرێت.
چوار سه‌رچاوه‌ی ئاگاداری عێراقی به ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزیان راگه‌یاندووه، ئه‌م هه‌فته‌یه له واشنتۆن هه‌ردوو شاندی ئه‌منی عێراق و ئه‌مه‌ریكا كۆده‌بنه‌وه و شاندی عێراق داوا له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات له مانگی ئه‌یلووله‌وه ده‌ست به كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بكرێت و تا مانگی ئه‌یلوولی ساڵی داهاتوو، كۆتایی به ئه‌ركی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بهێندرێت و ته‌واوی هێزه‌كان عێراقیان جێهێشتبێت.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، ئه‌گه‌رێك دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بمێننه‌وه و بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێك یارمه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بده‌ن. پێشووتر ماتیۆ میله‌ر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، هیچ واده‌یه‌ك یان خشته‌یه‌ك بۆ كۆتاییهێنان به ئه‌ركی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.