Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:53

نەتەوە یەکگرتووەکان: مەترسی تەشەنەکردنی ناکۆکییەکان و جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە

کوردستان TV
100%


نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا، گه‌یر پێدێرسۆن وێڕای ئاماژەکردن بۆ دۆخی سەختی ئەو وڵاتانەی کە میوانداری پەنابەرە سووریاییەکان دەکەن، بانگەوازی لەو وڵاتان کرد کە یارمەتیدەریان بن.

ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دانیشتنێکی تایبەتی لەبارەی دۆخی سیاسی و مرۆیی سووریا ڕێکخست.

لە دانیشتنەکەدا، پێدێرسۆن وێڕای پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێک بە ئەندامانی ئەنجوومەنەکە، باسی لەوە کرد کە لایەنە سووریاییەکان لە ناکۆکییەکی قووڵ و لێک پەرتەوازەن.

گه‌یر جەختی لەوەش کردەوە کە گرووپە چەکدارەکان، ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان و سوپا بیانییەکان بەردەوامن لە چالاکییەکانیان لەو وڵاتە و ڕایگەیاند، خەڵکی سڤیلی وڵاتەکەش لە سایەی ئەو دۆخەدا مافەکانیان پێشێل دەکرێت و تووشی توندوتیژی دەبنەوە.

پێدێرسۆن مەترسی تەشەنەکردنی ناکۆکییەکان و جەنگ لە ناوچەکە بۆ سووریای بە دوور نەزانی و بە تایبەتیش هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا ئەو مەترسییە زیاتر دەکات.

گوتیشی، کردەوە ستەمکارانەکان، دەستگیرکردنی خەڵکی بێ تاوان، ئەشکەنجە و ڕفاندن درێژەی هەیە و ئەو کردەوانە بوونەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لەناو دانیشتووانی ئەو وڵاتە.

نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا گه‌یر پێدێرسۆن هەروەها ئاماژەی بە دۆخی سەختی ئەو وڵاتانەش دا کە میوانداری پەنابەرە سووریاییەکان دەکەن و لەم بارەیەوە بانگەوازی لەو وڵاتان کرد کە یارمەتیدەریان بن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.