Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:25

بەهۆی فرۆشتنی چا و قاوەی كێش دابەزاندن داخران

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە چوار دوكان و شوێنی كۆزمەتیكی داخست بەهۆی فرۆشتنی چا و قاوەی كێش دابەزاندن.

تیمەکانی چاودێری تەندروستی و سەلامەتی خۆراک لە بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی هەولێر بە هەماهەنگی قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، هەڵسان بە داخستنی چوار شوێنی کۆزمەتیک.

داخستنی شوێنەكان بە هۆی پابەندنەبوونیان بووە بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ڕێکلامکردن و فرۆشتنی چاو و قاوەی کێش دابەزاندن کە پێچەوانەی ڕێنماییەکانە.

بەگوێرەی رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی ڕێکلامکردن بۆ بەرهەمەكانی كێش دابەزاندن بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە و تەنیا دەبێت لە دەرمانخانەکان بفرۆشرێت، جگە لەوەش دەبێت بە ڕێگەپێدانی کوالێتی کۆنتڕۆل و لەژێر چاودێریی پزیشکیی پسپۆری تایبەمەند بێت.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.