جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت كە بڕیاریانداوە خەڵاتێكی تایبەت پێشكەش بە قوتابییە یەكەمەكەی خوێندنی كوردی لە كەركووك بكەن.
ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە سەرتاسەری عێراق بڵاو كردەوە.
لە تاقیكردنەوەكاندا قوتابی کاردۆ فرحان عەبدولكەریم كە قوتابی خوێندنی كوردییە لە پارێزگای كەركووك، بە كۆنمرەی 100 پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی عيراق بەدەستهێنا.
د. شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: نایشارمەوە بە سەرکەوتنی تەواوی قوتابییان و گەنجانمان خۆشحاڵم، بەڵام بۆ سەرکەوتنی قوتابی و گەنجی شارەکەم کاکە کاردۆ فرحان زیاتر خۆشحاڵبووم کە توانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عیراق بەدەست بهێنێت.
راشیگەیاند: وێڕای پیرۆزبایی گەرمم بۆ قوتابی كاردۆ فەرحان، بریارمان دا خەڵاتێکی تایبەتیشی بکەین.
هەروەها رایگەیاند: بە پێویستیشی دەزانم دەستخۆشی و پیرۆزبایی لە خێزان و مامۆستایانی بکەم کە دڵنیام ئەوانیش ڕۆڵیان هەبووە لەم سەرکەوتنە.
د. شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هەروەها پیرۆزبایی لە سەرجەم دەرچووانی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی كرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.