Erbil 21°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 13:57

سەرۆكی حكوومەت پیرۆزبایی لە قوتابییە سەركەوتووەكانی خوێندنی كوردی لە كەركووك دەكات

کوردستان TV
100%

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی قوتابییە سەركەوتووەكانی خوێندنی كوردی پارێزگای كەركووك كرد كە لە تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی لەسەر ئاستی عێراق پلەی یەكەم و دووەم و سێیەمیان بەدەستهێناوە.

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە رایگەیاند: لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنی، پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستانمان گەیاندە ئەم قوتابییانەی خوارەوە:-

1-  شانیا شهاب ولی

2-  سایە ئیبراهیم خەلیل

3 - لاڤە وریا سەردار

و خانەوادەکانیان، كە سێیەمی پۆلی شەشی ئامادەیی زانستین لەسەر ئاستی خوێندنی کوردی لە کەرکووک بە تێکڕای (99،43).

4- ئاڵا رشید کەریم  بە کۆنمرەی 91،63: یەکەمی پۆلی شەشەمی بەشی وێژەیی کەرکووک.

5-  سروە رزگار حەمە، دووەمی پۆلی شەشەمی وێژەیی لەسەر ئاستی خوێندنی کوردی: 89،14.

6-  شەهێن بەهائەدین فەتاح: سێیەمی پۆلی شەشەمی وێژەیی لەسەر ئاستی خوێندنی کوردی لە کەرکووک بە کۆنمرەی 86،14.

وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەروەها سوپاسی ئاراستەی مامۆستایان كرد لە خوێندنی کوردی لە پارێزگای کەرکووک .

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.