Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:55

سەرۆكی حكوومەت پیرۆزبایی لە قوتابییە یەكەمەكەی كەركووك دەكات

کوردستان TV
100%

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی قوتابییەكی خوێندنی كوردی پارێزگای كەركووك كرد كە لە تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی لەسەر ئاستی عێراق پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە.

ئالان حەمەسعید وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنی، پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستانمان گەیاندە قوتابی (کاردۆ فەرحان عەبدولکەریم) كە یەکەمی سەر ئاستی عێراقە لە پارێزگای کەرکووکە لە خوێندنی کوردیدا.

راشیگەیاند: پیرۆزبێت لە کەرکووک، پیرۆزبێت لە خوێندنی کوردی.

ئالان حەمەسەعید هەروەها هیوای سەرکەوتنی بۆ گشت قوتابییانی کەرکووك خواست و سوپاسی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک كرد.

ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە سەرتاسەری عێراق بڵاو كردەوە.

لە تاقیكردنەوەكاندا قوتابی کاردۆ فرحان عەبدولكەریم بە كۆنمرەی 100 پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی عيراق بەدەستهێنا.

كاردۆ قوتابی خوێندنی کوردی بووە لە قوتابخانەی ڕۆشەنبیری لە پارێزگای كەركووك.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.