Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 00:16

وەزارەتی بەرگریی رووسیا: 75 درۆنی ئۆکراینامان تێکشکانده‌ووه‌

کوردستان TV
100%


وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند،75 درۆنی ئۆکراینایان تێکشكاندووه‌. بە گوێرەی راگەیه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا،  شه‌وی رابردوو سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی رووسیا توانیویه‌تی 75 فرۆكه‌ی درۆنی ئۆكرانیا له‌ نێو خاكی وڵاته‌كه‌ی تێك بشكێنێت. 

هه‌ر به‌ پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ 47 لەو درۆنانە لە ئاسمانی رۆستۆڤ، حه‌ڤده‌یان لە دەریای رەش و دەریای ئازۆڤ و 11ی دیكه‌شیان لە ناوچەکانی دیکەی رووسیا خراونەتەخوارەوە. 

هه‌روه‌ها 8 درۆنی دیكه‌ش له‌ ئاسمانی ناوچەی کراسنۆداردا خراونه‌ته‌ خواره‌وه‌‌ جگه‌ له‌وه‌ سیسه‌تمی به‌رگری ئاسمانی رووسیا فرۆكه‌یه‌كی درۆنی دیكه‌ی ئۆكراینی له‌ ئاسمانی ناوچەکانی بێلگۆرۆد، ڤۆرۆنیژ و سمۆلێنسکدا تێك شكاندووه‌ .

به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی فرانس پرێس له‌ ئه‌نجامی کەوتنەخوارەوەی پاشماوەی درۆنی ئۆكراینی، ئاگرێكی گه‌وره‌ لە پاڵاوگەیەکی نەوت لە شاری تواپسێ کە دەکەوێتە سەر دەریای ڕەش لە ناوچەی کراسنۆدار باشووری ڕۆژئاوای رووسیا. 

دەسەڵاتدارانی روسیا ڕایانگەیاند، ئۆكراینا جارێکی دیکە به‌ رێگه‌ی درۆن هێرشی كردوه‌ته‌ سه‌ر دامەزراوەکانی شاری تواپسێ و بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ زیاتر له‌ 100 تیكی ئاگركوژێنه‌وه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنێ ئاگره‌وه. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هێرشه‌كه‌ هیچ زیانی گیانی لێنەکەوتەوە.

 ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆكراینا جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئەم هێرشانە وه‌ك کاردانەوەیه‌ بۆ ئه‌وله‌شكركێشی و  بۆردومانه‌ بەردەوامەکانی ڕووسیا بۆ سەر خاكی ئۆکرانیا كه‌ زیاتر له‌ دوو ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌. 

ئۆكراینا هه‌روه‌ها جەخت دەکاتەوە کە بە پلەی یەکەم دامەزراوە سەربازی و پیشەسازییەکانی رووسیا ده‌كه‌نه‌ ئامانج.
 
    
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.