ڕووداوێكی هاتووچۆ گیان له ده‌ستدان و برینداربوونی لێكهوتهوه.
عوسمان مه‌جید په‌یامنێری كوردستان تیڤی له شه‌قڵاوه ڕایگه‌یاند، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ی7ی2024، له ڕووداوێكی هاتووچۆدا له نزیك تونێلی ماوه‌ران له قه‌زای شه‌قڵاوه، كه‌سێك گیانی له ده‌ستدا كه پێشمه‌رگه بووه، هه‌روه‌ها كه‌سێكی دیكه‌ش له ڕووداوه‌كه‌دا برینداربووه.
گوتیشی، برینداره‌كه بۆ چاره‌سه‌ری خێرای ته‌ندروستی ڕه‌وانه‌ی هه‌ولێر كراوه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئۆتۆمبێله‌كه به هۆی خێراییه‌كی زۆر كه له ڕێگادا ڕۆیشتووه دووچاری وه‌رگه‌ڕان بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.