Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:33

جۆ بایدن پشتگیری خۆی بۆ کامالا هاریس ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%


دوای بڕیاری کشانەوەی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، جۆ بایدن پشتگیری خۆی بۆ بەربژێری دیموکراتەکان کامالا هاریس ڕاگەیاند.

جۆ بایدن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیوویەتی: “هاوڕێ دیموکراتەکانم، بڕیاڕمدا لە کاندیدبوون بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بکشێمەوە، دەمەوێت پشتگیری تەواوی خۆم بۆ کاندیدی پارتەکەمان کامالا هاریس دەرببڕم”.

جۆ بایدن ئەوەیشی نوسیووە: “دیموکراتەکان ئێستا کاتی ئەوەیە بەیەکەوەبین، بەسەر تڕەمپ سەرکەوین و با دەست پێ بکەین”.

ئەمە لە کاتێکدایە کە کەمێک پێش ئێستا سەرۆکی ئێستای ئەمریکا و کاندیدی دیموکراتەکان کشانەوەی خۆی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ڕاگەیاند.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.