Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:25

"پێویستە هەر ئێستا بایدن دەستلەكار بكێشێتەوە"

کوردستان TV
100%

سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا داوای لە جۆ بایدن كرد، بەپەلە و هەر ئێستا دەست لە پۆستی سەرۆكایەتی ئەمەریكا بكێشێنێتەوە.

مایك جۆنسۆن سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا گوتی: ئەگەر بایدن بۆ بەربژێری هەڵبژاردن گونجاو نەبێت، كەواتە بۆ سەرۆكایەتی ئەمەریكاش گونجاو نییە و نابێت تا وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە پۆستەكەی بەردەوام بێت.

گوتیشی: پێویستە هەر ئێستا بایدن دەست لە پۆستی سەرۆكایەتی ئەمەریكا بكێشێنێتەوە.

ئەمشەو یەكشەممە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا و بەربژێری دیموكراتەكان لە راگەیەنراوێكدا بەفەرمی كشانەوەی خۆی لە ركابەرییەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا راگەیاند.

راشیگەیاند كە ئێستا تا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و كۆتایی ئەركەكەی، تەنیا سەرنجی لەسەر جێبەجێكردنی ئەركەكانی دەبێت وەك سەرۆكی ئەمەریكا.

بایدن هەروەها پاڵپشتی و پشتگیری خۆی بۆ جێگرەكەی (كامالا هاریس) دووپاتكردەوە بۆ ئەوەی ببێتە تاكە بەربژێری دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەمەریكا كە بڕیارە لە 5ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بێتە ئەنجامدان.

چەند خولەكێك دوای بڕیارەكە، دۆناڵدۆ ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا و بەربژێری كۆمارییەكان  بۆ هەڵبژاردن رایگەیاند، بایدن خراپترین سەرۆك بووە لە مێژووی ئەمەریكادا.

جەختیشی كردبووەوە كە بۆ ئەو لە هەڵبژاردن شكستی كامالا هاریس ئاسانتر دەبێت لە شكستی بایدن.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.