Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:50

پزیشكەكەی زانیاری لەبارەی برینەكەی گوێی ترەمپ ئاشكرا دەكرێت

کوردستان TV
100%

پزیشكە تایبەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆك پێشووی ئەمەریكا و بەربژێری كۆمارییەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، زانیاری لەبارەی برین و ئەو گولـلەیە ئاشكرا دەكات كە چەند رۆژێك بەر لە ئێستا بەر گوێی كەوت و لە هەوڵێكی كوشتن رزگاری بوو.

رۆنی جاكسۆن پزیشكە تایبەتەكەی ترەمپ رایگەیاند: گولـلەكە پارچەیەك بە قەد دوو سانتیمەتر بەشی سەرەوەی گوێی ترەمپی بڕیوە، بۆ چاكبوونەوەی برینەكەش چەند هەفتەیەك پێویستە.

راشیگەیاند: پێویستە دوای چەند رۆژێكی دیكە پشكنین بۆ گوێی ترەمپ ئەنجام بدەین تا دڵنیا ببینەوە لەوەی كە كاریگەری نەكردۆتە سەر بیستن.

هەروەها رایگەیاند: گولـلەكە تەنیا نیو سانتیمەتر دوور بووە لەوەی بچێتە نێو سەر و مێشكی دۆناڵد ترەمپەوە.

رۆژی 13ی ئەم مانگە لە كاتی پێشكەشكردنی وتارێك لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن لە ویلایەتی پەنسیلڤانیا، كەسێك تەقەی لە دۆناڵد ترەمپ بەربژێری كۆمارییەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا كرد، بەڵام ناوبراو لە هەوڵی كوشتنەكە رزگاری بوو و تەنیا گولـلەیەك بەر بەشی سەرەوەی گوێی راستی كەوت و برینداری كرد.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.