Erbil 29°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 04:08

ریال مەدرید بەهرەمەندێكی بەڕازیلی دەهێنێتە یانەكەیەوە

کوردستان TV
100%

بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی گرێبەستی بەهرەمەندێكی دیكەی بەڕازیلی رابگەیەنێت كە دەتوانێت لە هێڵی هێرشبەری سەری ڕم و باڵەكان یاری دەكات.

رۆژنامەی (ئاس)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: یانەی ریال مەدرید بەتەواوی لە گرێبەستكردن لەگەڵ ئیندریك بەهرەمەندی بەڕازیلی نزیك بووەتەوە و تەنیا راگەیاندنی گرێبەستەكە ماوە.

یانەی شاهانە ماوەیەكی زۆرە بەدوای ئەم یاریزانە بەهرەمەندەوەیە، بەڵام یانەی پاڵمیراسی بەڕازیلی پێداگیری لەوە كردبوو تا تەمەنی 18 ساڵی نەیخاتە بازاڕی فرۆشتنەوە.

چاوەڕوان دەكرێ رۆژی شەممەی داهاتوو یانەی ریال مەدرید لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەفەرمی ئیندریك وەك یاریزانی نوێی تیپەكە نمایشی هاندەران و میدیاكان بدات.

لە ماوەی رابردوودا ئیندریك لەلایەن چەندان یانەی گەورەی دیكەی ئەوروپا داواكرابوو، لەوانە بەرشەلۆنە، پاریس سان جێرمان، چێڵسی و چەند یانەیەكی تریش.

دەگوترێ هەردوو ئەستێرەی بەڕازیلی ڤینسیۆس جۆنیۆر و رۆدریگۆ رۆلیان هەبووە لە رازیكردنی ئیندریك بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە بكات.

یانەی ریال مەدرید هەموو هەوڵێك دەدات بە هێنانی یاریزانە نوێیەكان، بۆ وەرزی داهاتوو پارێزگاری لە هەردوو ناسناوی ئیسپانیا و ئەوروپا بكات و هەروەها جامی جیهانی یانەكانیش بەرێتەوە.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.