Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:39

ئەمریکا تێکشکانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی حووسییەکانی ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%


فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM)، بڵاویکردەوە لە یەمەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان تێکشکاندووە کە لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی حووسییەکان دەستی بە فڕین کردووە.

فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاماژەی بەوە کرد کە هێزەکانی ئەمریکا لە کەنداوی دەریای سوور فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی حووسییەکانی خستووەتە خوارەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە مەترسی بووە لەسەر کەشتییەکانی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانی و کەشتییە بازرگانییەکان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.