ده‌سه‌ڵاتدارانی لوبنان سەرکردەیەکی باڵای ناو داعشیان ڕاده‌ستی عێراق کردووە. سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، دەزگای ئاسایشی لوبنان به‌رپرسێكی دارایی داعشی ڕادەستی عێراق کردووە، کە دەستی هەبووە لە دابینکردنی پاره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر لە ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکان لە عێراق.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئەو سەرکردەیەی داعش به‌ناوی عه‌ین عه‌ین دلێمی کە تەمەنی په‌نجا ساڵە، بە یەکێک لە سەرکردە مەترسیدارەکانی ڕێکخراوەکە دادەنرێت و بەرپرسیارە لە چه‌ندین كرده‌وه‌ی خۆكوژی له عێراق. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، ڕۆژی شەممە دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی داعشی ڕاگەیاند.
ئاژانسەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، به‌هۆی زانیاری دروستی هه‌واڵگری و بەدواداچوونی مەیدانی کە چەند مانگێکی خایاند، دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق توانی یەکێک لە سەرکردە مەترسیدارەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کە بە ئەبو ھێبا ناسراوە، به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر ده‌ستگیر بكات. دوای لێکۆڵینەوە ئه‌و تیرۆریسته، دانی بەوەدانا کە سەر بە ڕیزەکانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە لە چوارچێوەی ئەو شوێنەی کە پێی دەگوترا پارێزگای فەلوجە و پۆستی بەرپرسی ئەمنی له‌ناو ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌دا هەبووە، هەروەها دانی به‌وه‌داناوه كه گۆڕستانێك له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌یه ئەندامانی دەزگا ئەمنییەکان و هاووڵاتیانی سڤیلی تیادا شاردراوه‌ته‌وه، كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه كوژراون.
شیاوی باسه لەسەر بنەمای ئەمەش شوێنی گۆڕستانەکە لە سنووری شارۆچكه‌ی فەلوجە له‌لایه‌ن تیمی لێكۆڵینه‌وه له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان، هه‌ڵكه‌ندراوه و پاشماوەی قوربانییەکان کە ژمارەیان سێ كه‌سه، ده‌رهێنراون. هه‌روه‌ها جەختیش لەوە كراوه‌ته‌وه، هێشتا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو قوربانیانەی کە ماونه‌ته‌وه و ده‌رنه‌هێنراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.