Erbil 17°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 09:34

په‌رله‌مانی عێراق پرۆژه‌یاسای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی به‌عس تاوتوێ ده‌كات

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21ی7ی2024، په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ و پڕۆژه‌یاسای قەرەبووکردنەوەی موڵک و ماڵی ئەو کەسانەی بەهۆی ڕژێمی لەناوچووەوە زیانیان بەرکەوتووە تاوتوێ ده‌كات.

 دوێنێ وه‌رزی نوێی یاسادانان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستیپێكرد و له‌ یه‌كه‌م دانیشتندا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ هەمواری یەکەمی یاسای دامەزراوەی شەهیدان و ڕەشنووسی یاسای پەسەندکردنی ڕێککەوتنی خزمەتگوزارییە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و ئازەربایجان كرد. 

هه‌روه‌ها گفتوگۆی ڕەشنووسی یاسای دەزگای هەواڵگری نیشتمانی و یاسای پێشنیارکراوی هەموارکردنی یەکەمی یاسای پاسپۆرت ژمارە سیو دووی ساڵی دوو هه‌زار و پازده‌ی تەواو کرد. 

به‌شی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌شڵێت، ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامی به‌ دانیشتنه‌كه‌ی ده‌دات و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ سێ پڕۆژه‌یاسا ده‌كرێت و له‌ بڕگه‌ی چواره‌میش خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م و كۆتایی بۆ پرۆژه‌یاسای قەرەبووکردنەوەی موڵک و ماڵی ئەو کەسانەی بەهۆی ڕژێمی لەناوچووەوە زیانیان بەرکەوتووە، ده‌كرێت.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.