Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:24

كاریگەری تیشكی خۆر لەسەر پێست

کوردستان TV
100%

تیشكی خۆر دەبێتە هۆی زیادبوونی میلانیی پێست یان ڕەش بوون و تۆخبوونەوەی پیست و ئەوە لە 24 كاتژمێری یەكەم لەگەڵ بەركەوتنی هەتاو دروست دەبێت لەدوای 72 كاتژمێر ووردە ووردە ڕەنگەكە بەردەوامی دەبێت، بەردەوامی بەركەوتنی تیشكی خۆر دەبێتە هۆی دروست بوونی شێرپەنجەی پێست.

 پزیشكانی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی پێست جەخت دەكەنەوە پێویستە هەموان دژە خۆر بەكاربهێنن بۆ خۆپارێزی لەتیشكی و خۆر و كاریگەریەكانی لەسەر پێست، بەتایبەت بۆ ئەوانەی دەمو چاویان پەڵەی هەیە.

 تیشكی خۆر دەبێتە هۆی پیربوون و چرچ بوونی پێست، هەروەها سوربونەوە و گۆڕانی رەنگی پێست و تەنكبوونەوە و لاوازبوونی مولولەكانی خوێن و هەندێك جار ناشیرین بونیش ڕوودەدات.

ئەو كەسانەی زۆرترین كات لەبەر خۆرن مەترسی تووش بوونیان هەیە بە شێرپەنجەی پێست، پێویستە بەردەوام دژەخۆر بەكاربهێنن و خۆیان بپارێزن و جلی قۆڵ درێژ و داپۆشراو بەكاربهێنن لەپێناو سەلامەتی پێستیان.


ژێده‌ر - ته‌ندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.