وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایدهگهێنێت: دوای کۆتاییھاتنی تۆماری لیست و ھاوپەیمانی و کاندیدان، 2 ھاوپەیمانی و 13 حزب خۆیان تۆمار کردووە و ناوەڕاستی مانگی داھاتووش تیروپشک دەکرێت.
جوومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕایگەیاند: دوای کۆتاییھاتنی تۆماری لیست و ھاوپەیمانی و کاندیدان، 139 لیست ناویان تۆمارکردووە، لەگەڵ 2 ھاوپەیمانی، 13 حزب، 124 کاندید، 19 کاندیدی مەسیحی و 20 کاندیدی تورکمان، بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کراون.
غەلای گوتیشی: بۆ ڕاکێشانی تیروپشک بۆ ژمارەی لیست و ھاوپەیمانی و کاندیدەکانیش، بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی ئاب دەست بە ڕاکێشانی تیروپشک بکرێت.
وتەبێژی کۆمسیۆن باسی لەوەش کرد: ئەوەی پەیوەندی بە پێکھاتەکانەوە ھەیە لە ھەولێر، تورکمان 14 کاندید و لە سلێمانی 6 کاندید و پێکھاتەی مەسیحیش لە ھەولێر 7 كاندید، لە سلێمانی 4، لە دھۆکیش 8 کاندید خۆیان تۆمار کردووە.
ناوبراو ڕوونیكردەوە: ئێستا لیژنەی تایبەتمەند لە کۆمسیۆن لە ھەرێمی کوردستان وردبینی دەکات لە لیست و کاندیدەکان بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە بکرێت لە لایەن وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی نەزاھە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.