Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:35

24 تاقیگە لە هەولێر داخران و 21ی دیکەش سزادران

کوردستان TV
100%


24 تاقیگەی پزیشکی تایبەتی داخران و 21ی دیکەش سزادران.

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر  بڵاویكرده‌وه‌، لیژنە و تیمەکانی بەشی تاقیگە دوای بەدواداچوون و گەڕان دەستیانگرت بەسەر ژمارەک دەرمانی تاقیگەیی ماوە بەسەرچوودا.

 ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ لەو هەڵمەتەدا، 24 تاقیگە کە بێ مۆڵەت کاریان کردبوو داخران و 21 تاقیگەی تایبەتیش کە ڕێنماییەکانیان جێبەجێ نەکردبوو داخران و پێ بژادنیان بۆ کرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر  راشیگه‌یاندووه‌،  کە لەڕێگەی گشت بەشەکان بەدواداچوون بۆ هەموو نەخۆشخانە و تاقیگە و سەنتەرەکان دەکات بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی کارکردن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.