Erbil 8°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 07:23

دیارده‌ی به‌ بیابانبوون هه‌ڕه‌شه‌ی جددی له‌ خاكی عێراق ده‌كات

کوردستان TV
100%


دیارده‌ی به‌بیابانبوون هه‌ڕه‌شه‌ له‌ خاكی عێراق ده‌كات، په‌رله‌مانتارێكیش هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتداران له‌ئاست رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه‌ جدییه‌، ده‌سته‌وه‌سانن.

 مونزير معه‌ن ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت رایگه‌یاند له‌ ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابردوو عێراق به‌ رێژه‌ی40 له‌ سه‌دا پشتێنه‌ سه‌وزه‌كانی له‌ده‌ست داوه‌، به‌و پێیه‌ش بێت نزیكه‌ی 93%ی خاكی عێراق كه‌وتووه‌ته‌ بەر هه‌ڕه‌شه‌ی به‌بیابانبوون و زیادبوونی دیارده‌ی خۆڵ و تۆز له‌ ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون.

 روونیشیكردۆته‌وه‌ دیارده‌ی به‌بیابانبوون له‌ شه‌ش پارێزگای عێراق به‌ زه‌قی ده‌ركه‌وتووه‌ و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر پارێزگاكانی دیكه‌ش به‌دی ده‌كرێت. 

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ به‌ پێویستی ده‌زانێت سه‌رله‌نوێ پشتێنه‌ی سه‌وز به‌ ده‌وری شاره‌ گه‌وره‌كان دروست بكرێت و كه‌رتی نیشته‌جێبوون له‌سه‌ر حسابی كه‌رتی كشتوكاڵ په‌ره‌ی پێ نه‌درێت و به‌ جێگه‌ی ئه‌وه‌ رووبه‌ری فراوانتر بۆ كشتوكاڵ و ئاودێری ته‌رخان بكرێت.
 
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.