ئهمڕۆ شهممه 20ی7ی2024، كه یادی ڕۆژی جیهانی شهترهنجه، ئهم یاده پێ دەنێتە سەدەی یەکەم كە بیرەوەری یادەکە دەگەرێتەوە بۆ دامەزراندنی یەکەم فیدراسیونی شەتڕەنج ی نیودەوڵەتی لە ساڵی 1924 لە پاریس، یادی بە وانەکردنی یاری شەتڕەنج لە کوردستان و عێراق پێ دەنێتە یەکەم يۆبيڵى زيوين، واتا چارەگەک سەدەی تەواو کرد.
لە بەردەوامی هەوڵی بێ وچانی دڵسۆزانی ئەم یارییە لە کوردستان بە شێوەیەکی گشتی و بە هەوڵ و هیمەتی دڵسۆزانی یاریەکە لە یانەی شەتڕەنجی خانزاد لە شاری هەولێر و وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی تایبەتی کە یەکەم هەنگاوی زێرێنی خۆی نووسیەوە لە ساڵی 2024.
بۆ رێخۆشکردن بۆ ئەم هەنگاوە مەزنە کە بە دڵنییای نەوەی داهاتوو دەبینن کە فێربوونی یاری شەتڕەنج چ کاریگەری ئەرێنی دەکاتە سەریان کە بە شێوەیەکی بەرچاو ئاستیان بەرز دەکاتەوە لە کۆی وانەکان بە تایبەتی یارییە بیرکاریەکان.
هاوکاریان دەبێت لە دارشتنی پلانی تۆکمە و سەرکەوتوو لە تەواوی ژیانیان، کە ئەوەش ئامانجی سەرەکی ئێمەیه، سەرەرای پێشکەش کردنی کتێبخانەیەکی گەورەی پر لە سەرچاوە گرنگەکانی فێربوون و بەهێزبوون بە زمانە جیاوازەکا، وەرگێرانی گرنگترین کتیبە جیهانیەکان بۆ سەر زمانی کوردی کە بەردەوامه لە هەموو شوێنێک.
د.دلزار حهمه ساڵح
سهرۆكی یانهی شهترهنجی خانزاد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.