ئەمڕۆ هەینی لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێكی گەشتیاری لە گەلی شێرانە، 10 كەس بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە كران.
پەیامنێری (كوردستان تیڤی) پێی راگەیاندین: پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی پاسێكی گەشتیاری لە گەلی شێرانە لە سنووری شارەدێی دێرەلووك سەر بە شارۆچكەی ئامێدی وەرگەڕا.
راشیگەیاند: پاسەكە گەشتیاری عەرەبی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقی هەڵگرتبوو و بە مەبەستی گەشتیاری هاتبوونە ناوچەكە.
ئاماژەی بەوەش دا كە لە ئەنجامی وەگەڕانی پاسەكە، 10 گەشتیار بریندار بوون و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی، رەوانەی نەخۆشخانە كراون.
ئامێدی / بەشار عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.