زیانەكانی كۆمپانیای مایكڕۆسۆفت بەهۆی كێشە تەكنیكییەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بە ملیاران دۆلار دەخەملێنرێت.
بەگوێرەی داتا جیهانییەكان، دوای چەند كاتژمێرێك لە دروستبوونی ئەو كێشە تەكنیكییانەی دووچاری كۆمپانیای مایكڕۆسۆفت بووەتەوە، زیانەكانی بە 60 ملیار دۆلار دەخەملێنرێت.
كێشەكە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینییەوە لە سیستەمی پەیوەندیی وێندۆزی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت دروستبووە و بەهۆیەوە زۆرێك لە فڕۆكەخانە جیهانی و دەزگاكانی راگەیاندن و نەخۆشخانە و فرۆشگا و ماركێت و بانك و هێڵەكانی شەمەندەفەر و چەندانی دیكەش لە كاركەوتوون.
كێشە تەكنیكییەكە تا ئێستا چارەسەر نەكراوە، بەڵام كۆمپانیای مایكرۆسۆفت جەخت دەكاتەوە كە خەریكی بەدواداچوونن بۆ كێشەكە و لە ئایندەیەكی نزیكدا كێشەكە چارەسەر دەكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.