دوای گەڕان و پشکنینی بەردەوامی تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سۆران، ئەمڕۆ هەینی تەرمی ئەو گەشتیارە عەرەبە دۆزرایەوە کە دوێنێ لە رووباری گەلی عەلی بەگ خنکابوو.
بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند: دوای هەوڵەکانی تیمی مەلەوانی و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سۆران، کاتژمێر 10ی ئەمڕۆ هەینی تەرمی (زیاد عەبدولقادر)ی تەمەن 49 ساڵ دۆزرایەوە.
خنكاوەكە لەگەڵ کەسوکاری بە مەبەستی گەشت و سەیران روویان لە هاوینەهەواری گەلی عەلی بەگ کردبوو، بەڵام دوێنێ پێنجشەممە لە کاتی مەلەکردن لە رووبار خنکا.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران ئەمساڵ ئەمە هەشتەمین حاڵەتی خنکانە لە رووبارەکان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران روو دەدات و تا ئێستا دوو لە تەرمەکان نەدۆزراونەتەوە.
سۆران / کەریم سمکۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.