Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:42

بەشێك لە كۆمپیوتەرەكان لە سەرتاسەری جیهان كێشەیان تێكەوتووە.. دۆخەكە ئاڵۆز بووە

کوردستان TV
100%

سیستەمی پەیوەندیكردنی بەشێك لە كۆمپیوتەر و ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان لە سەرتاسەری جیهان تووشی كێشەیەكی تەكنیكی بوونەتەوە، دۆخەكە لە جیهاندا ئاڵۆز بووە و بەهۆیەوە بەشێكی زۆر لە دەزگاكانی راگەیاندن و نەخۆشخانە و فڕۆكەخانەكان و بانك و شەمەندەفەر و ماركێتەكان لە جیهاندا پەكیان كەوتووە.

كێشەكە لە توانای پەیوەندیكردن لە سیستەمی وێندۆزی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت دروستبووە و كاریگەری كردۆتە سەر كاری كۆمپانیاكان ئەوانەی كاروبارەكانیان لەرێگەی كۆمپیوتەرەوە ئەنجام دەدەن، بەتایبەت لە هەردوو كیشوەری ئەمەریكا و ئوستڕالیا.

لەمبارەیەوە كۆمپانیای مایكرۆسۆفت رایگەیاند كە خەریكی چارەسەركردنی كێشەكەن كە لە سیستەمی 365 دروست بووە.

بەهۆی ئەوە كێشەیەوە سیستەمی فڕۆكەخانەكانی هێڵی ئاسمانی ئەمەریكا و ئیسپانیا و ئەڵمانیا و زۆریێك لە وڵاتانی دیكەی جیهان راوەستاون و هیچ گەشتێكی ئاسمانی تێدا ئەنجام نەدراوە.

كێشەكە هەروەها بووەتە هۆكاری راوەستانی كاری هەموو ئەو كۆمپانیانەی بە كۆمپیوتەر و ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان كارەكانیان رایی دەكەن، لەوانەش بەشێك لە دەزگاكانی راگەیاندن و نەخۆشخانە و فرۆشگا و ماركێت و بانكەكان و هێڵی شەمەندەفەر و چەندانی دیكەش.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.