سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ئاگر لە دوو كۆگای ناوچەی پیشەسازی پارێزگای سلێمانی كەوتەوە و بەهۆیەوە زیانێكی زۆری ماددی كەوتۆتەوە.
پەیامنێری (كوردستان تیڤی) لە سلێمانی پێی راگەیاندین: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە دوو كۆگای ناوچەی پیشەسازی لە سلێمانی كەوتەوە.
راشیگەیاند: تیمەكانی بەرگریی شارستانی گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و دوای هەوڵێكی زۆر، توانیان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن.
هەروەها رایگەیاند: ئاگرەكە زیانی گیانی لێ نەكەوتۆتەوە، بەڵام زیانێكی زۆری ماددی لە هەردوو كارگەكە و كارگەكانی دیكەی دەوروبەری كەوتۆتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.