بەگوێرەی زانیارییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی، ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە.
كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیە دەبێت: ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەکانى دوێنێ پێنجشەممە.
هەروەها كەشوهەوای سبەی شەممەش بەمشێوەیە دەبێت :ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ، پلەکانی گەرماش بەهەمانشێوە نزیك دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ هەینی .
لە هەردوو رۆژەكەشدا خێرایی با لەسەرخۆ - مامناوەند دەبێت و ئاراستەكەشی بەرەو باكوری خۆرئاوا دەبێت.
پلەكانی گەرمای پێشبینیكراویش لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەی خوارەوە دەبێت:
هەولێر : 44
سلێمانی : 41
دهۆک : 43
کەرکووک : 45
هەڵەبجە : 43
زاخۆ : 43
سۆران : 41
حاجی ئۆمەران : 30
گەرمیان : 45
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.