Erbil 11°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 06:11

ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی رادەگەیەنرێت

کوردستان TV
100%

بڕیارە ئەمشەو وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی رابگەیەنێت.

ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 8:00ی شەو، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بەفەرمی ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی رادەگەیەنێت.

لە كاتی راگەیاندنی ئەنجامەكانیشدا ماڵپەڕی ئەزموونەكانی وەزارەتی پەروەردە كارا دەبێت و قوتابییانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەتوانن لە رێگەی (ئەم لینكەوە) ئەنجامی تاقیكردنەوەكانیان وەربگرنەوە.

بۆ ئەمساڵ 122 هەزار و 15 قوتابی لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان بەشدارییان لە تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی كردبوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.