Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:55

ڤیدیۆ.. بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە چیای حەمرین چەند تیرۆریستێكی داعش لەناوبران

کوردستان TV
100%

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە ئەنجامی هێرشێكی فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق لە چیای حەمرین، چەند تیرۆریستێكی داعش لەناوبران و مۆڵگەكانیشیان تەقێنرایەوە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاشكرای كرد رایگەیاند: دوای كۆكردنەوەی زانیاری وردی هەواڵگری، بەرەبەیانی ئەمڕۆ كاتژمێر 5:00 فڕۆكە جەنگییەكان هێرشێكیان كردە سەر چەند مۆڵگەیەكی تیرۆریستانی داعش لە چیای حەمرین.

راشیگەیاند: لە ئەنجامی هێرشەكەدا، توانرا چەند تیرۆریستێكی داعش لەناو ببرێن و مۆڵگەكانیشیان خاپوور بكرێن.

ڤیدیۆ: ساتی ئەنجامدانی هێرشەكە و كوژرانی تیرۆریستانی داعش:-

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.