سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە تەقینەوەیەكی گەورە لە كۆگایەكی هەڵگرتنی چەك و تەقەمەنی لە باشووری بەغدای پایتەخت رووی دا.
تەقینەوەكە لە كۆگایەكی هەڵگرتنی چەك و تەقەمەنی سەر بە لیوای 42ی حەشدی شەعبی لە ناوچەی عویریج لە باشووری بەغدا روویداوە.
بەهۆی ئەوەی كۆگاكە رێژەیەكی زۆر لە چەك و تەقەمەنی تێدابووە، تا ئێستاش بەردەوام دەنگی تەقینەوە و دووكەڵ لە كۆگاكە بەرز دەبێتەوە.
تا ئێستا زانیاری لەبارەی هۆكاری تەقینەوەكە بڵاو نەكراوەتەوە كە ئاخۆ لەبەر خراپی هەڵگرتنی چەك و تەقەمەنییەكان بووە یاخود بە درۆن هێرشكراوەتە سەر كۆگاكە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.