Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 03:30

ئەمڕۆ 12 هەزار پێشمەرگە لە رێگەی "هەژماری من" هاوكارییەكەی هاوپەیمانان وەردەگرن

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی حوزەیران، مووچە و هاوکاری هاوپەیمانانی بۆ لیوا هاوبەشەکانی هێزی پێشمەرگە بەشێوازی دیجیتاڵی لە ڕێگەی "هەژماری من"ـەوە لە پارێزگای هەولێر دابەش دەکرێت.

کۆی گشتی ئەو مووچەخۆرانەی کەوا لەم مانگەدا مووچە بەشێوازی دیجیتاڵی وەردەگرن دەگاتە نزیکەی 12 هەزار مووچەخۆر.

ئەمە رێژەیە لە مانگی داهاتوودا زیاد دەکات تاوەکو سەرجەم لیوا هاوبەشەکان دەگوازرێنەوە بۆ پارەدانی دیجیتاڵی، هەروەک بەشێک لە کارنامەی چاکسازی، ئەمەش بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ وەزیری کاروباری پێشمەرگە و تیمەکەی ئەنجامدراوە.

ئەمە دوایین مانگە دەبێت كە تەنها مووچەخۆرانی هەولێر سوومەند بن لە پرۆژەکە، بۆ مانگەكانی داهاتوو مووچەخۆرانی پارێزگاکانی دهۆک و سلێمانیش لە پرۆسەکەدا بەشدار دەبن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.