دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە18ی7ی2024، پارتی دیموکراتی کوردستان، لیستی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، پێشکەشی هەر سێ لقی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە هەولێر، دهۆک و سلێمانی کرد.
بە گوێرەی ڕێساکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، هەر لیستێکی بەشدار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دەتوانێت دوو هێندەی کورسییەکانی هەر پارێزگایەک کاندیدی بۆ هەڵبژاردنەکە هەبێت و پارتیش بۆ ئەم هەڵبژاردنە 191 کاندیدی هەیە.
دابەشکاریی کاندیدەکانی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت له هەولێر 64کاندیدی هه‌یه و له دهۆك 48 كاندید و له سلێمانی72 و له هه‌ڵه‌بجه‌ش 6 كاندید هه‌یه.
سه‌باره‌ت به دابەشکاریی ژمارەی کورسییە گشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان بەسەر پارێزگاکاندا تیایدا هه‌ولێر 34كورسی به‌ركه‌وتووه و سلێمانی38 كورسی و دهۆك 25 كورسی و هه‌ڵه‌بجه 3كورسی به‌رده‌كه‌وێت.
جێی باسه هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ڕۆژی 20ی 10ی 2024 بە سەرپەرشتیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوە دەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.