Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:40

ڕووسیا و ئۆکراینا 190 سەربازی بەدیلگیراوی جەنگیان ئاڵوگۆڕ کرد

کوردستان TV
100%


وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند کە 190 سەربازی بەدیلگیراویان بە یەکسانی لەگەڵ ئۆکراینا ئاڵوگۆڕ کردووە.

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە ئەنجامی گفتوگۆکان و نیوەندگیری ئیمارات، 95 سەربازیی بەدیلگیراوی ڕووسیا لەلایەن ئۆکرایناوە ئازاد کراون.

ڕاشیگەیاندووە کە لە بەرامبەردا، ڕووسیا 95 سەربازی بەدیلگیراوی ئوکراینای ئازاد کردووە و ڕادەستی سوپای ئۆکراینای کردوون.

باسی لەوەش کردووە کە سەربازە ئازادکراوەکانی ڕووسیا بە فڕۆکەیەکی سەربە ھێزەکانی ئاسمانی ڕووسیا گوازراونەتەوە بۆ مۆسکۆ، بۆ ئەوەی لە دامەزراوە و ناوەندەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی چارەسەر وەربگرن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.