چوارچێوەی هه‌ماهه‌نگی هەڕەشەی بەكارهێنانی زۆرینەی پەرلەمان لە عەرەبی سوننە دەكات. پەرلەمانتارێكی سەر بە هاوپەیمانیی چوارچێوەی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌ی دەسەڵاتدار لە عێراق، هەڕەشەی لە هێزە عەرەبە سوننەكانی وڵاتەكەی كرد بە بەكارهێنانی دەنگی زۆرینەی پەرلەمان بۆ دەستنیشانكردنی سەرۆك پەرلەمانێكی نوێ، ئەگەر لە نێوان خۆیاندا كەسێك بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان نەكەن له‌و واده‌یه‌ی كه دیاریكراوه.
عەلی بەنداوی په‌رله‌مانتار لە هاوپەیمانی چوارچێوەی هه‌ماهه‌نگی ڕایگه‌یاند، ئەو ماوەیه‌ی چوارچێوەی هه‌ماهه‌نگی بە هێزە عەرەبە سوننییەكانی داوە بۆ دەستنیشانكردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ پەرلەمان، نزیك دەبێتەوە لە كۆتایی، چونكە نزیكەی نۆ مانگە پەرلەمان بەبێ سەرۆك ماوەتەوە.
چوارچێوەی هه‌ماهه‌نگی ڕۆژی 20ی تەمموز وەک وادەی بڕیاردان لەسەر کاندیدکردنی سەرۆکی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق دیاری کردووە، جەختیشی لەوە کردەوە کە دوای ئەم وادەیە بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران جێ دەهێڵن کە بۆ خۆیان كه‌سێك هەڵبژێرن کە بە گونجاوی ده‌زانن بۆ ئه‌م پۆسته.
جێی ئاماژه‌یه لەوەتەی دادگای باڵای فیدراڵی لە تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو، بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەران داوه ، تا ئێستا لایەن و هێزە سیاسییەکان نەیانتوانیوە سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق هه‌ڵبژێرن، بەهۆی ئەو ناکۆکیانەی لە نێوانیاندا هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.