Erbil 18°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 05:53

ئەمریکا داوای ئازادکردنی 2 ھاووڵاتی خۆی لە ڕووسیا دەکات

کوردستان TV
100%


نوێنەری ھەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لیندا تۆماس-گرینفیڵد داوای لە ڕووسیا کرد ھەریەک لە پەیامنێری ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-ی ئەمریکی، ئیڤان گێرشکۆڤیچ و سەربازی پێشووی لە ھێزی دەریایی ئەمریکا، پاوڵ ویلان کە لە ڕووسیا دەستبەسەر کراون، ئازاد بکات.

لیندا تۆماس-گرینفیڵد لە دانیشتنی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان کە بەسەرۆکایەتی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ بەڕێوەچوو، ڕاشیگەیاند، پێویستە سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتین ھەر یەک لە ھاووڵاتییانی ئەمریکا ئیڤان گێرشکۆڤیچ و پاوڵ ویلان کە لە ڕووسیا دەستبەسەر کراون، ئازاد بکات.

گوتیشی: "وڵاتەکەم سوورە لەسەر ئەوەی کە ھەریەک ئیڤان گێرشکۆڤیچ و پاوڵ ویلان بگەڕێنێتەوە نێو کەسوکاریان".

ئیڤان گێرشکۆڤیچ کە وەک پەیامنێری ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-ی ئەمریکی کار دەکات لە 29ی ئاداری 2023 لە شاری یەکاتێرینبۆرگ بە تۆمەتی سیخوڕیکردن، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ڕووسیاوە دەستگیرکرا.

ھاوکات لە 31ی ئاداری 2023دا، ئاژانسی ئاسایشی فیدراڵیی رووسیا ڕایگەیاندبوو کە ئیڤان گێرشکۆڤیچ بە تاوانی سیخوڕیکردن بۆ حکوومەتی ئەمریکا دەستگیرکراوە و لەسەر ئەو تاوانەش بە 20 ساڵ زیندانیکردن سزا دەدرێت.

پێشتر سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن و ژمارەیەک لە گەروە بەرپرسانی ئەو وڵاتە داوایان لە ڕووسیا کردووە کە ھەریەک لە ئیڤان گێرشکۆڤیچ و پاوڵ ویلان ئازاد بکات.

ھەروەھا پاوڵ ویلان (52 ساڵ) کە خانەنشینی سەربازیی ئەمریکایە لە ساڵی 2018دا لە کاتی ئامادەبوونی لە ئاھەنگی ھاوسەرگیر ھاوڕییەکی، بە تۆمەتی سیخوڕیکردن لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ڕووسیاوە دەستگیرکرا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.