Erbil 10°C شەممە 23 تشرینی دووەم 23:41

دووەمین ڕۆژی فێستیڤاڵی ڕۆشنبیریی خانی بەڕێوەچوو

کوردستان TV
100%


بە ئامادەبوونی د.سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسانی حکوومی و هونەرمەندان و ڕۆشنبیران و نووسەران، دووەمین فێستیڤاڵی ڕۆشنبیریی خانی بەڕێوەچوو و کۆتایی بە کارەکانی هێنا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٤/٧/١٦، دووەمین ڕۆژی فێستیڤاڵی ڕۆشنبیریی خانی بەڕێوەچوو، سێ پانێل پێشکەشکران، پانێڵی یەکەم بە ناونیشانی (ڕۆشنبیری و  کرانەوەی کۆمەڵگا) بوو، کە لە سێ تەوەر پێکدەھات، پانێلێست د. زۆبەیدا سەید سالح، لە تەوەری ڕۆڵی زانکۆ لە گۆڕانکاری و گەشەی کۆمەڵگەدا، سەرۆ قادر لە تەوەری ڕۆشنگەریی ھاووڵاتی بۆ گۆڕانکاری و پێشکەوتن ئامادە دەکەن، ھەروەھا د.عارف حیتۆ لە تەوەری دەسەڵاتی کۆمەڵگە و گەشەسەندنی توخمی ڕۆشنبیری، بەشداربوون، پانێڵی دووەم لە ژێر ناونیشانی ( ڕۆشنبیری و بەرپرسیاریەتیی میدیایی) ئەنجامدرا، ئازاد جوندیانی بە تەوەری پێداچوونەوەیەکی ڕەخنەییانەی چەمکەکان، د.نەزاکەت حسێن بە تەوەری ( ڕۆشنبیریی تاک لەسەردەمی زیرەکی دەستکرد-دا، خدر دۆملی، بە تەوەری، ڕۆڵی سۆشیالمیدیا لە بنیاتنانی سەقامگیریی کۆمەڵگەدا بەشداربوون.
ئێوارەی فێستیڤاڵ بە پانێڵی (كاریگەریی هونەر و ئەدەبیات لە ناو كۆمەڵگەی كوردی دا) دەستیپێكرد، پانێلێست پ. د. دلشاد عەلی، بە تەوەری، ڕۆڵی ئەدەب لە ئاڕاستەکردنی کۆمەڵگە، د. سەربەست ئەحمەد، بە تەوەری، ڕۆڵی ئەکادیمییەكانی هونەری لە كۆمەڵگادا، مامۆستا بێکەس نوری عەبدال، بە تەوەری ستران و نەخشەسازیی کوردستان بەشداربوو.
لە درێژەی دووەمین ڕۆژ و کۆتایی فێستیڤاڵەکە ڕێزلێنان و سوپاسنامە پێشكەشی پانێلێست و شاعیران كرا و،  لە كۆتاییدا ڕاسپاردەكانی فێستیڤاڵ خوێندرانەوە.

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.