Erbil 29°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 04:04

ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌ یانه‌ی هه‌ولێره‌وه‌

کوردستان TV
100%


له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌، بەناوی سەرۆك و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی، سوپاسێکی بێ پایان ئاڕاستەی سەرجەم ئەو کەسانە دەکەین کە لە وەرزی ئەمساڵ هاوکار و پاڵپشتی یانەی وەرزشی هەولێر بوونە و ڕۆڵیان هەبووە لە سەرکەوتنەکان و ئەو دەستکەوتانەی کە لە یارییە جۆراوجۆرەکانی یانەکەمان بەدەستهاتوون، لە هەمان کاتدا پاڵپشت و پشت و پەنابوونە لە چارەسەرکردنی گرفت و ئاستەنگەکان، لە سەرووی هەمووشیانەوە،(مەسڕوور بارزانی)سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە هەردەم پاڵپشت و هاوکاری بواری وەرزش و وەرزشوانان بووە لە شاری هەولێر بە تایبەتی و سەرجەم شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بە گشتی، هەروەها سوپاسی پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی فەخری یانەکەمان (ئومێد خۆشناو) دەکەین کە هەردەم خەمخۆر و پشت و پەنای یانەکەمانە. 


 یانه‌ی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، خۆمان بە خۆشحاڵ دەزانین، کە لێرەوە سوپاسی هەموو ئەو دامەزراوانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەین کە هاریکاری یانەکەمان بوونە، لەوانە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، لە ئاسایش و پۆلیس و هێزی چاڵاکیە مەدەنیەکان و سەرجەم هێزە ئەمنیەکانی شاری هەولێر، کە رۆڵی بەرچاویان هەبووە لە پاراستنی ئەمنیەت و ئاسایش و هێمنی یاریگا، هەروەها سوپاسێکی گەرم ئاڕاستەی کارمەندانی تەندروستی دەکەین کە بە پەرۆشیەوە لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکان لە یاریگا ئامادەبوونە و رۆڵیان هەبووە لە چارەسەرکردن و بەدەنگەوەهاتنی یاریزانان لە کاتی پێکان و ئەو حاڵەتە تەندروستیانەی لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکان روویانداوە.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی یانه‌ی هه‌ولێردا ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌،  سوپاسێکی بێ پایان ئاڕاستەی سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین کە هاوکارمان بوون لە گواستنەوەی هەواڵ و چاڵاکیەکانی یانەکەمان،  جێگەی خۆیەتی سوپاسی سەرجەم ئەو راهێنەر و ستافە هونەرییانە بکەین لە سەرجەم یارییە جۆراوجۆرەکان کە لە وەرزی ئەمساڵ لەگەڵ یانەکەمان کاریان کردووە، سوپاسی سەرپەرشتیار و یاریزانان و کارگێڕانی تیپەکانمان دەکەین کە بەوپەڕی دڵسۆزییەوە کارەکانیان ئەنجام داوە و لە خۆبردووانە لە خەمی سەرکەوتنی یانەکەمان بوون.

هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن، سوپاسی سەرجەم کارمەندانی یانەکەمان لە بەشە جیاوازەکان دەکەین کە کار و ئەرکەکانیان بەوپەڕی دڵسۆزییەوە ئەنجام داوە و رۆڵیان هەبووە لە رایی کردن و ئاسانکاری کارەکانی ناو یانە، وە سوپاسێکی بێ پایان و تایبەت ئاڕاستەی هاندەرانی خۆشەویستی یانەی وەرزشی هەولێر دەکەین، کە وەرزی ئەمساڵ هاوکار و پاڵپشتێکی گەورەی یانەی وەرزشی هەولێر بوون و بە هاندان و جۆش و خڕۆشیان، سەلماندییان یاریزانی ژمارە (12)ی ناو یاریگا و دڵسۆزی یانە و شارەکەی خۆیانن. هیوادارین، ساڵی داهاتوو و ساڵانی دیکەش بە هەمان گڕوتین بێنە یاریگا و بەوپەڕی جۆش و خڕۆشیەوە هانی یانەکەی خۆیان بدەن. 


لەکۆتاییدا یانه‌ی هه‌ولێر ڕایگه‌یاندووه‌، سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە هاریکار و پاڵپشتی یانەی وەرزشی هەولێر بوونە و لە خەمی سەرکەوتنی یانەکەی خۆیان بوونە، ئەم پاڵپشتی و هاوکاری و دەستگیرۆییەی ئێوە پاڵنەرێکی بەهێزە بۆ ئێمە تاکو زیاتر هەوڵ بدەین، تاکو زیاتر خزمەتی یانە و شارەکەمان بکەین، خزمەتی هەموو ئەو وەرزشوان و وەرزشدۆستانە بکەین کە یانەی هەولێر بەماڵی گەورەی خۆیان دەزانن .

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.