Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:19

دوای هەوڵی تیرۆرکردنی ترەمپ بۆ یەکەمجار چووە بەردەم خەڵک

کوردستان TV
100%


سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی کۆماریخوازەکان بۆ پۆستی سەرۆکی وڵاتەکە، دۆناڵد ترەمپ لە پاش هەوڵی تیرۆرکردنی بۆ یەکەمجار لەبەردەم خەڵک دەرکەوت.

ترەمپ بەشداری لە کۆنگرەی نیشتمانیی پارتی کۆماریخوازەکاندا کرد کە لە میلوۆکی سازکرا.

لە کاتێکدا بەشداربووانی کۆنگرەکە بە چەپڵەڕێزان پێشوازیان لە ترەمپ کرد، ئەویش بە زەردەخەنە سڵاوی لێکردن.

ترەمپ کە بە گوێی بریدار و پێچراوەوە بەشداری لە کۆنگرەکەدا کرد، جەی دی ڤانس-یشی لەگەڵدا بوو کە وەک جێگری سەرۆک دەستنیشانی کردووە.

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ترەمپ، ڕۆژی شەممە لە میانی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا لە بارەی هەڵبژاردن کە لە پێنسیلڤانیا سازکرابوو، لە کاتی گوتارداندا ڕووبەڕووی هێرشی چەکداری بووەوە و گوێچکەی برینداربوو، هاوکات کەسێکی ناو کۆبوونەوە جەماوەریەکە کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.