حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە گەرمیان 58 فەرمانبەر دادەمەزرێنێت و داوكاری دامەزراندنەكەش بەشێوەی ئۆنلاین پێشكەش دەكرێت.
ئیدارەی گەرمیان لە ئاگادارییەكدا رایگەیاند: ئاگاداری خوازیاران و دەرچووانی سنوورەکەمان دەکینەوە دوا وادە دیاریكراوە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ دامەزراندنی ئەو 58 فەرمانبەرەی کە بڕیارە بە شێوەی گرێبەست بۆ سایلۆی کەلار دابمەزرێن.
راشیگەیاند: دوا وادەكە تا کاتژمێر (8)ی ئێوارەی رۆژی (20/7/2024) دەبێت و لەو رێكەوتە بەدواوە پێشکەشکردن بۆ دامەزراندن رادەگیرێت.
هەروەها رایگەیاند كە دامەزراندنەكە رێکاری خاڵبەندیکردن بۆ پێشکەشکاران دەگیرێتەبەر.
ئەمەی خوارەوە لینكی پێشكەشكردنی داواكارییەكانە بۆ دامەزراندن:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.