Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 03:14

ئۆتۆمبێلێك لە رێگای هامڵتۆن هەڵدێرا

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر رێگای گشتی سۆران - چۆمان، ئۆتۆمبێلێک هەڵدێرا و کەوتە نێو رووبار.

هاتوچۆی سۆران سەبارەت بە ڕووداوەكە رایگەیاند: رووداوەکە لە نزیک گوندی خەلکان روویداوە و تێیدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کرۆلا هەڵدێراوە و کەوتۆتە نێو رووبارەوە.

راشیگەیاند: ئۆتۆمبێلەكە بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی هاتوچۆ لە رێگا لایداوە و كەوتۆتە خوارەوە.

ئاماژەی بەوەش دا كە لە ئەنجامی رووداوەكە شوفێری ئۆتۆمبێلەكە بریندار بوو.

سۆران/ کەریم سمکۆ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.