بەفەرمانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، دووسبەی چوارشەممە لە یادی رۆژی 10ی موحەڕەم و شەهیدكردنی ئیمامی حوسێن، كرایە پشووی فەرمی، ئەمە لەكاتێكدایە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەر بە هەمان بۆنەوە سبەی سێشەممەی كردە پشوو.
ئەمیندارییەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاوی كردەوە: محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە پشتبەستن بە یاسای پشووە فەرمییەكانی ساڵی 2024، فەرمانی كرد دووسبەی چواشەممە پشووی فەرمی بێت.
بڵاویشی كردەوە: پشووەكە بەهۆی یادی رۆژی 10ی موحەڕەم و شەهیدكردنی ئیمامی حوسێنەوەیە.
ئەمە لەكاتێكدایە كە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە: بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سبەی سێشەممە لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی ڕۆژی عاشووراوە، پشووی فەرمی دەبێت.
ههروهها رایگەیاند: ڕۆژی چوارشەممە (17ی تەمووزی 2024) دەوامی فەرمی دەست پێ دەکاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.